هەواڵ

ئەڵمانیا… کەشتییەکی رزگارکردنی کۆچبەران ناونرا “ئالان کوردی”

رێکخراوێکی خێرخوازی ئەڵمانی لە میانی رێورەسمێدا لە دورگەیەکی سەر بە ئیسپانیا ناوی کەشتییەکی فریاکەوتنی کۆچبەرانیان گۆڕی بە”ئالان کوردی”.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی شوباتری ٢٠١٩، لە دوورگەی مالۆرکای سەر بە ئیسپانیا و بە ئامادەبوونی کەسوکاری “ئالان کوردی” ئەو منداڵە تەمەن سێ ساڵە کوردەی، کە لەساڵی ٢٠١٥ لە ئاوی ئیجەدا خنکا، لەلایەن رێکخراوی خێرخوازیی سی ئای ئەڵمانی، کە یەکێکە لە رێکخراوەکانی بەهەناوەچوونی کۆچبەران کەشییەکی فریاکەوتنی کۆچبەران ناونرا بە “ئالان کوردی”.

لە رێورەسمەکەدا عەبدوڵا کوردی باوکی ئالان لەمیانی وتارێکیدا ڕایگەیاند، “خۆشحاڵین  بە ناونانی کەشتییەکی فراکەوتنی کۆچبەران لە ئەڵمانیا بە ناوی کوڕەکەمانەوە”.

وتیشی” نابێت مەرگی  ئالان لەبیربکرێت، خەمەکانمان بۆ لەدەستدانی ژن و کوڕەکەمان زۆر کەسی هەژاند، بەتایبەتی هەزاران خێزان، کە هاوشێوەی ئێمە کوڕ و کچیان لەدەستداوە”.

مانگی ئەیلولی ٢٠١٥ ئالان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا هەوڵیاندا لە ڕێگای دەریای ئیجەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە، ئالان –ی تەمەن سێ ساڵ و غالیب-ی برای، لەگەڵ ریحانەی دایکیان گیانیان لەدەستدا .

تەرمی ئالان دوای ماوەیەک لە گیان لەدەستدانی لە  نزیک کەناراوەکانی تورکیا  دۆزرایەوە و دیمەنی گیانلەدەستدانەکەی تەواوی جیهانی هەژاند و کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا .

سەرچاوە: http://www.spiegel.de/panorama/justiz/alan-kurdi-deutsches-rettungsschiff-nach-totem-fluechtlingskind-benannt-a-1252581.html

 

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close