چالاکی

تەرمی پەنابەرە کوردەکەی بەریتانیا گەڕێندرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان

تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەی کە هەفتەی رابردوو لە یەکێک لە هوستیڵەکانی شاری بێرمینگامی بەریتانیا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا گەرێندرایەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و، لەلایەن کەسوکار و هاوڕیانی و نوینەرانی دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەران پێشوازی لێکرا.

لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ بە هاوکاری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران، تەرمی (ئارام عەلی)، کە رۆی دووشەممەی رابردوو ٤ی شوبات بە خۆخنکاندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سێمانی و رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

ئارام عەلی خەڵکی شاری سلێمانیە لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێ بوو، لە  شەوی دووشەممە ٤ی شوباتی ٢٠١٩، بەهۆی بێهیوابوون لە مامەڵەی وڵاتان و ناردنەوەی بە زۆرەملێ، بە خۆخنکاندن لە شاری بێرمینگهام-ی وڵاتی بەریتانیا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو گەنجە کوردە پێشتر رووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی پەنجەمۆرەوە دیپۆرتی وڵاتی ئیتالیا کرایەوە، دواتر لە رۆژی ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨،جارێکیتر رووی لە وڵاتی بەریتانیا کرد، بەڵام لە وڵاتی بەریتانیش لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٨ هەر بەهۆی بوونی پەنجەمۆرەوە، دوبارە بە زۆرەملێ دیپۆرتی وڵاتی ئیتالیا کراوەیەوە و  دوبارە رووی لە وڵاتی ئەلمانیا کردەوە و لە کۆتاجاردا دوبارە رۆیشەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا .

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، کە لە کەسانی نزیک لە ئارام علی دەست کەوتون، هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە بۆ بێهیوابوون لە دەردەسەریاکانی رێگاکانی کۆچ و مامەڵەی وڵاتان لەگەل پەنابەران و کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەریتەوە.

ئارام دەردەسەرییەکی زۆری لە وڵاتی ئەلمانیا چەشتووەو بێهیوابووە لە وەرگرتنی مافی پەنابەری هەروەک زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە بەوهۆیەوە لەخێزانەکەی جیابووەتەوەو ئەمەش بووەتە مایەی خەمیکی زۆر دا دواجار پەنای بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی بردووە.

 

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close