هەواڵ

لوتکە نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنوسی حەوت کۆچبەرە کوردەکە بڵاودەکاتەوە

لوتکە ناسنامەکانیان ئاشکرادەکات

ئەو حەوت کۆچبەرەی ماوەی چەند رۆژێکە لە دەریای سپی ناوەڕاستدا لە کەسوکاریان دابڕابوون،گەیشتنەوە پارێزگای ئەزمیر لە تورکیا و سەرجەمیان سەلامەتن.

ئاری جەلال، سەرۆکی رێکخراوی لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بە رێگای نایاسایی و لە تورکیاوە بە شاحینە روویان لو وڵاتی فەرەنسا کردبوو گەڕێندرانەوە تورکیا و سەلامەتن”.

رونیشیکردەوە، “ئەو کۆچبەرانە ژمارەیان حەوت کەس بووەو سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن بە ناوەکانی ( هەنگاو محەمەد ئەمین، محەمەد نەوزاد عەلی، بەرهەم مستەفا عەلی، ئاری جەمال قادر، گەیلان ئەنوەر رەشید، مستەفا محەمەد مستەفا و ڤانکۆ جیڤارا موسا)”.

هەروەها ئاری جەلال وتی،” لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو حەوت کۆچبەرە کوردە بەشێوەیەکی نایاسایی رێککەوتنیان لەگەڵ قاچاخچییەکان کردووەو، بە شاحینە لە وڵاتی تورکیاوە بەرەو فەرەنسا رۆیشتوون، بەڵام دوای ئاشكرابوونیان دەستگیرکراون و چونەتە وڵاتی ئیتالیا.

سەرۆکی رێکخراوی لوتکە بۆ ئاوارەو پەنابەران راشیگەیاند، دوای هەوڵی دەزگای لوتکە بۆ ئاوارەو پەنابەران، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی شوبات، گەیشتونەوە پارێزگای ئەزمیر لە تورکیا و لەئێستاشدا سەرجەمیان لە بنکەی پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیان و سەلامەتن.

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close