هەواڵ

گەنجێکی کورد لە بەریتانیا کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

 لوتکە زانیاری ورد لەبارەی ئەو گەنجە کوردە بڵاودەکاتەوە کە لە بەریتانیا خۆی خنکاند

هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتوی بەریتانیا بەهۆی بێهیوابوون لە مامەڵەی وڵاتان و ناردنەوەی بە زۆرەملێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای “لوتکە” بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران، شەوی دووشەممە ٤ی شوباتی ٢٠١٩، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سلێمانی بەناوی (ئارام علی)، کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە، بە خۆخنکاندن لە شاری بێرمینگهام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو گەنجە کوردە پێشتر رووی لە وڵاتی ئەلمانیا کردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی پەنجەمۆرەوە دیپۆرتی وڵاتی ئیتالیا کراوەتەوەو پاشان لە رۆژی ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨، رووی لە وڵاتی بەریتانیا کردوە، دواتر لە وڵاتی بەریتانیش لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٨ دوبارە بە زۆرە ملێ دیپۆرتی وڵاتی ئیتالیا کراوەتەوە،هەروەها دوبارە رووی لە وڵاتی ئەلمانیا کردەوە و پاشان رۆیشەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا .

هەر بەپێی زانیارییەکان کە لە کەسانی نزیک لە ئارام علی دەست کەوتون، هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە بۆ بێهیوابوون لە دەردەسەریاکانی رێگاکانی کۆچ و مامەڵەی وڵاتان لەگەل پەنابەران و کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەریتەوە.

ئارام دەردەسەرییەکی زۆری لە وڵاتی ئەلمانیا چەشتووەو بێهیوابووە لە وەرگرتنی مافی پەنابەری هەروەک زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە بەوهۆیەوە لەخێزانەکەی جیابووەتەوەو ئەمەش بووەتە مایەی خەمیکی زۆر و پەنابی بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی بردووە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران وێرای دەربرنی هاوخەمی خۆمان بۆ ئە م مەرگە پر ئازارە، پرسەو سەرەخۆسی ئاڕاستەی خیزان و تەواوی بنەماڵەی کۆجکردوو دەکەین، لیرەشەوە رایدەگەیەنین ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکین بۆ گەراندنەوەی تەرمەکەی، هەروەها داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەستی بەرینی شادبکات.

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close