هەواڵچالاکیچالاکی ناخۆ

کۆمەک و هاوکاری بەخشرایە نەخۆشخانەکان

دابینکردنی هاوکاری پزیشکی لەلایەن دەزگای لوتکە

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەلایەن ” دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەران” ١٢٠ کارتۆن دەرمانی پزیشکی کە پیکهابوو لە ٢١ جۆر دەرمان بەخشرایە نەخۆشخانەکانی چەمی ریزان و دووکان و باوەنور هەروەها بەندیخانەی چاکسازی گەوران. بەهۆی گرفتی کەمی دەرمانی پزیشکی لەلایەن دەزگای لوتکە وە وبەپێی داواکاری و پێداویستی نەخۆشخانەکان بەهاوکاری کۆگای دەرمانی جوان تواندرا برە دەرمانیکی باش دابین بکریت …

دەزگای لوتکە رێكخراوێكی ناحكومی مرۆییەو پێشتر لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ) کاری کردووە وە لەئیستادا لەبەر ڕۆشنایی و پابەندبونمان بە یاساو ڕێنماییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق ناچار بووین بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران )لەچوارچێوەی ئەم دامەزراوە نوێیەدا بەردەوام دەبین و درێژە بەکاروچالاکیەکانمان ئەدەین لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خۆبەخشانە بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی عێراق بەرگری دەكات لەمافە جیهانییەكانی پەنابەران. خزمەتگوزاری مرۆیی یەكێكە لەپڕۆژەكانی دەزگای لوتکە بۆ فریاگوزاری و پێشكەشكردنی هاوكاری و یارمەتی و رێنمایی بە پەنابەران و هەموو ئەو كەسانەی كەبەهۆی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەو ئەو هەلومەرجە نالەبارەی بەهۆی جەنگە یەك لەدوای یەكەكانەوە هاتۆتە ئاراوە، پشێوی كۆمەڵایەتی و ركابەری ئاینی و نەتەوەیی لێكەوتۆتەوەو  ناچاركراون بەجێهێشتنی زێدی خۆیان.

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک….

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close