هەواڵچالاکیچالاکی ناخۆ

دەزگای لوتکە بە ڕاگەیاندنەکان ناسێندرا

لە بەر ڕۆشنای و پابەند بونمان بە یاسا ڕێنمایەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حوکمیەکانی عێراق ناچار بوین بە دا مەزراندنی دامەزراوەیەکی نوێ بە ناوی (دەزگای لوتکە بۆ کار و باری ئاوارە و پەنابەران) ، بۆ ئەم مەبەستە و ناساندنی دەزگا نوێیەکامان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەروەها بڵاوکردنەوەی نوێ ترین ئامار و داتا لەسەر کۆچی نایاسایی هاووڵاتیانی عێراق و کوردستان ، ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی 27/1/2019 لە بارەگای دەزگاکەمان کۆنگرەیەکی ڕٶژنامەنوسیمان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ساز کردو تیایدا لەلایەن ئاری جەلال سەرۆکی دەزگاکەمانەوە لە پاش بەخێرهاتنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن هۆکاری ڕاگەیاندنی دەزگای لوتکەی
خستەڕوو وە دواتر تیشکی خستە سەر ئامار و مەترسییەکانی کۆچ پاشان لەلایەن نەوا لەتیف جێگری سەرۆکی دەزگای لوتکەوە بە چەند خاڵێک نوێترین ئاماری قوربانیان و بێسەرو شوێن بوانی ڕێگای کۆچ و هەموو ئەو بابەتانەی لە عێراق و جیهاندا پەیوەندیان بە مەسەلەی پەنابەرییەوە هەیە خستەڕوو.


دەزگای لوتکە بناسە:
دەزگای لوتکە رێكخراوێكی ناحكومی مرۆییەو پێشتر لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ) کاری کردووە وە لەئیستادا لەبەر ڕۆشنایی و پابەندبونمان بە یاساو ڕێنماییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق ناچار بووین بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران )لەچوارچێوەی ئەم دامەزراوە نوێیەدا بەردەوام دەبین و درێژە بەکاروچالاکیەکانمان ئەدەین لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خۆبەخشانە بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی عێراق بەرگری دەكات لەمافە جیهانییەكانی پەنابەران. خزمەتگوزاری مرۆیی یەكێكە لەپڕۆژەكانی دەزگای لوتکە بۆ فریاگوزاری و پێشكەشكردنی هاوكاری و یارمەتی و رێنمایی بە پەنابەران و هەموو ئەو كەسانەی كەبەهۆی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەو ئەو هەلومەرجە نالەبارەی بەهۆی جەنگە یەك لەدوای یەكەكانەوە هاتۆتە ئاراوە، پشێوی كۆمەڵایەتی و ركابەری ئاینی و نەتەوەیی لێكەوتۆتەوەو ناچاركراون بەجێهێشتنی زێدی خۆیان.
ئامانجەكانی دەزگای لوتکە:
یەکەم / هەوڵدان بۆ بەدی هێنانی کەشێکی گونجاو بۆ ئاوارەو پەنابەران وە بەرجەستەکردنی مافەکانیان بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و یاساو ڕێککەوتن و بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان و پێشکەش کردنی ڕێنمایی و پشتیوانیکردنی یاسایی بۆیان.

دووەم/ هەوڵدان بۆ ڕێگری کردن لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ئاوارە و پەنابەرانی عێراقی ئەنجام بدرێ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.

سێیەم / کارکردن لەسەر هاوکاری کردنی ئەو ئاوارەوپەنابەرانەی کە داوانامەی مافی پەنابەریان پێشکەش کردووە و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و پاراستنی کەسایەتیان تێیدا لەچوار چێوەی یاساو ڕێککەوتن و بەڵێنانەمە نێودەوڵەتیەکان.

چوارەم / گرینگیدان بە تواناو بەهرەکانی پەنابەران بەو ئامانجەی کەبەشدار بن لە دروستکردنەوە و ئاوادانکردنەوەی نیشتیمانەکەیاندا.

پێنجەم / ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنی پەیونەدیدار بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ سنوردارکردنی کۆچ بۆ دەرەوەی ووڵات.

شەشەم / کاری هاوبەش ئەنجامبدرێت لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەدانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی خێزانە ئاوارەو پەنابەرانەکان وە باشترکردنی باروگوزەرانی ژیانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایاندا.
‌حەوتەم / گرینگیدان بە تواناکانی پەنابەران وە دۆزینەوەی هەلیکار بۆیان تا بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن.

کورتەیەک لە کاوچالاکیەکانی دەزگای لوتکە
بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان لەیانزە ساڵی دەستبەكاربوونی لە ژێر ناوی (فیدراسیۆنی پەنابەران)دا (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران) توانیویەتی هاوكارو یارمەتیدەرێكی زۆر باشی پەنابەرانبێت لەناوخۆو دەرەوەی وڵات هەر لەپێشكەشكردنی رێنمای یاسایی بە پەنابەران لەكاتی كۆچكردنیانداو هەروەها دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دیپۆرتكراوەكان لەكەرتی گشتی و تایبەت.
كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی رێگای هەندەران و گەڕان و پشكنین بە دوای بێسەروشوێن بووان، پێشكەشكردنی كۆمەك بە لێقەوماوانی جەنگ، وەك: (خواردن، جلوبەرگ، پێداویستی ناوماڵ هتد..)، هەروەها دابینكردنی دەرمان و ئامێری پزیشكی و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و دابینكردنی تێچوی نەشتەرگەری بۆ ئاوارەو پەنابەران لە نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكاندا.
بەدوا داچوون و ئامادەكردنی دەیان راپۆرت لەسەر ئەگەری كۆچكردنی بە لێشاوی هاوڵاتیان، چەندینجار بەشێوەی پڕۆژە بڕیارو یاداشتنامە لایەنی پەیوەندیدارمان لێ ئاگادار كردۆتەوە.
بەهاوكاری رێكخراوە بیانییەكان و پەلكێشكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان، چەندین بۆنەو ئاهەنگی جیاواز بۆ خوێندكارانی پەنابەران لە كامپەكاندا سازكراوە و دیاریی و خەڵات دابەشكراوە بەسەریاندا.
ئازادکردن و گەرانەوەی سەدان پەنابەری عێراق لە زیندانەکانی دەرەوەی ووڵاتدا و هەندێک جێ لە ژێر دەستی میلیشیا چەکدارەکاندا و گێڕانەوەیان بۆ ناوخانەوادەکانیان.

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close