هەواڵ

یەختێک کە ٥٢ کۆچبەری کوردی هەڵگرتبوو،

پێشگەیشنیان بە کەناراوەکانی دوورگەی كرۆتۆنێ لە سنوری ئیتاڵیا تێکدەشکێت

تا ئێستاش “چارەنووسی یەک کەسیان نادیارە.”ئاری جلال رایگەیاند كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ یەختیک کە لە کەناراوەکانی یۆنان بەریکەوتوون بەرەو کەناراوەکانی ئیتالیا بە ھۆكارێكی نادیار پێش گەیشتنیان بە وشکانی، یەختێکەیان کە٥٢ کۆچبەری کوردی تێدابوو، تیکدەشکیت و تەواوی کۆچبەرەکان کەوتوونەتە ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە.

سەرۆکی دەزگا باسی لەوەش کردووە، کۆچبەرە کوردەکان لە ئاوەکەدا ھاواریان کردووە و داوای بەهانەوەچوونیان کردووە، لەلایەن پۆلیسی ناوچەی تۆڕێ میلسیا گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوە‌كە‌ و بە‌ چوپ و بە‌لە‌می بچووك ھاوكاریی کۆچبەرە كوردە‌كانیان کردووە و، ڕزگاریان کردوون.

هەرەها راشیگەیاند هیزە دەریاوانیەکانی ئیتاڵیا توانیویانە ٤٩ کۆچبەریان ڕزگاربکەن، کە شەشیان ئافرەت و چواریان منداڵ بوون، کە منداڵی ساواشی تێدابووە.

ئاری جلال باسی لەوەش کردووە، کە دوای دوو کاتژمیر دایکیک و منداڵیکی ساوا دۆزراونەتەوە هەروەها یەک کەس لە سەرنشینەکان تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. بەوتەی پۆلیس لەزاری ڕزگاربووانی رووداوەکە بێ سەروشوێن بووی ئەو رووداوە عیراقییە.

ئەوەشی ووت، دوای ڕزگارکردنی پەنابەرە كوردە‌كان، لە‌ ھۆتێلێكدا بە‌رامبە‌ر شوێنی ڕووداوە‌كە‌ گە‌رمكراونە‌وە‌تەوە و خواردنی پێویستیان پێ دراوە و ھاوكاری کراون، دواتر ڕەوانەی کەمپی سانت ئانا، سەربە شاری كرۆتۆنێ، کراون.
ئاری جلال رایگەیان نوینەرایەتی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەئەوروپا ئاگادار کردۆتەوە کەتەواوی هەولەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنوسی ئەو پەنابەرە بی سەروشوین بووە.

زیاتر بخوێنەرەوە

بابەتی دیکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close