دەربارەی ئێمە

دەزگای لوتکە بناسە:

دەزگای لوتکە رێكخراوێكی ناحكومی مرۆییەو پێشتر لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ) کاری کردووە وە لەئیستادا لەبەر ڕۆشنایی و پابەندبونمان بە یاساو ڕێنماییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق ناچار بووین بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران )لەچوارچێوەی ئەم دامەزراوە نوێیەدا بەردەوام دەبین و درێژە بەکاروچالاکیەکانمان ئەدەین لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خۆبەخشانە بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی عێراق بەرگری دەكات لەمافە جیهانییەكانی پەنابەران. خزمەتگوزاری مرۆیی یەكێكە لەپڕۆژەكانی دەزگای لوتکە بۆ فریاگوزاری و پێشكەشكردنی هاوكاری و یارمەتی و رێنمایی بە پەنابەران و هەموو ئەو كەسانەی كەبەهۆی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەو ئەو هەلومەرجە نالەبارەی بەهۆی جەنگە یەك لەدوای یەكەكانەوە هاتۆتە ئاراوە، پشێوی كۆمەڵایەتی و ركابەری ئاینی و نەتەوەیی لێكەوتۆتەوەو  ناچاركراون بەجێهێشتنی زێدی خۆیان.

ئامانجەكانی دەزگای لوتکە:

یەکەم / هەوڵدان بۆ بەدی هێنانی کەشێکی گونجاو بۆ ئاوارەو پەنابەران وە بەرجەستەکردنی مافەکانیان بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و یاساو ڕێککەوتن و بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان و پێشکەش کردنی ڕێنمایی و پشتیوانیکردنی یاسایی بۆیان.

دووەم/ هەوڵدان بۆ ڕێگری کردن لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ئاوارە و پەنابەرانی عێراقی ئەنجام بدرێ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.

سێیەم / کارکردن لەسەر هاوکاری کردنی ئەو ئاوارەوپەنابەرانەی کە داوانامەی مافی پەنابەریان پێشکەش کردووە و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و پاراستنی کەسایەتیان تێیدا لەچوار چێوەی یاساو ڕێککەوتن و بەڵێنانەمە نێودەوڵەتیەکان.

چوارەم / گرینگیدان بە تواناو بەهرەکانی پەنابەران بەو ئامانجەی کەبەشدار بن لە دروستکردنەوە و ئاوادانکردنەوەی نیشتیمانەکەیاندا.

پێنجەم / ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنی پەیونەدیدار بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ سنوردارکردنی کۆچ بۆ دەرەوەی ووڵات.

شەشەم /  کاری هاوبەش ئەنجامبدرێت لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەدانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی خێزانە ئاوارەو پەنابەرانەکان وە باشترکردنی باروگوزەرانی ژیانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایاندا.

‌حەوتەم / گرینگیدان بە تواناکانی پەنابەران وە دۆزینەوەی هەلیکار بۆیان تا بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن.

ئه‌ندامێتی له‌ دەزگای لوتکە

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووده‌كه‌ن كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئامانج وپه‌یره‌وی و پرۆگرامی دەزگای لوتکەدا كار بكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، به‌دور له‌ بیروباوه‌ری سیاسی و ره‌گه‌ز ونه‌ژادیان ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندامی فیدراسیۆن.
• ئه‌ندامان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌نابه‌ران بۆ نیو ریزه‌كانی دەزگای لوتکە هان بدا و ئه‌ندامگیری بكات.
• ئه‌ندامان ناویان له‌لیستی گشتی ئه‌ندامانی دەزگا تۆمارده‌كرێت و كارتی ئه‌ندامه‌تییا بۆ دروست ده‌كرێت.
• ئه‌ندامیتی له‌رێگای پركردنه‌وه‌ی فۆرمی دەزگای لوتکە ده‌ست پیده‌كاو پاشان وه‌لامی په‌سه‌ند بوونی ئه‌ندامیتی پێده‌دریته‌وه‌.
• هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵخوازانه‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندامی دەزگای لوتکە ده‌بێت مافی ئه‌ندامه‌تی كه‌ سالاَنه‌ بری (30)دولاره‌ بده‌ن.
• ریكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ورێكخراوه‌ ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان ده‌توانن به‌شیوه‌ی ریكخراوه‌یه‌ك ببنه‌ هاوکاروهەمائاگەنگی دەزگای لوتکە بۆ زیاتر خزمەتکردن بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی ووڵات.

پەیوەندی

Close