هەواڵچالاکیچالاکی دەرەوە
بهدوادا چوون بۆ سەرجەم پهنابهره وونبووکانی دهریای ئیجه بهردهوامی هەیە

ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 1ی ئابی ٢٠١٨ ڕایگەیاند بەداخەوە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٣٣ هاووڵاتی عێراقی تائیستا چارەنوسیان نادیارە و فیدراسیۆنی پەنابەرانیش بەردەوامە لەبەدواداچوونەکانی هەروەها ووتی ئێمە وەک بەڵێنێک کە بەکەسوکاری بيسەروشوێنبووەکانمانداوە (سکرتاریەتی لەندەن و نوێنەرەکانمان دووبارە ڕاستەوخۆ لەسەر ئەو کەیسانە کاردەکات کەلەلایان تۆمار کراوە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا.
ئاری جلال ڕایگەیاند سکرتێری فیدراسیۆن پەنابەران بەڕێز (دەشتی جمال) سەردانی دوورگەی ڕۆدۆسی کردوە سەبارەت بە ڕووداوی ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٥ بەمەبەستی بەدوواداچوون لە سەر بیسەروشوێن بووان (منسور احمد – محمد مەنسور) کە پێک هاتبوون لە خێزانێکی ٥ کەسی بهداخهوه لە دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان دوو ئەندامی خێزانەکەیان به ناوی شههلا ومهستانه دهخنکین و تهنها کچێکی 15سالان به ناوی مهستی رزگاری دهبێت وباوک کورێکی بێ سهروشوێن دهبن”
لهم سهردانەدا بهڵگهو زانیاری و وێنهی مهنسور ئهحمهد و محەمهد مهنسورمان گهیانده بارهگای سهرهکی پۆلیسی دهریاوانی شاری رۆدۆس و ئهوانیش بهڵینیاندا له زووترین کاتدا بهدوادا چوون بکهن و وهڵامی فیدراسیۆنی پەنابەران بدهنهوه”
هەروەها ڕاشی گەیاند لەلایەن نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە یۆنان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٢٧/١/٢٠١٦ و ٩/٤/٢٠١٦ هەروەها ڕووداوی ١٦/ئازاری ٢٠١٨ شێخ حسێن حمە صاڵح سەردانی دوورگەی سامۆسی کرد بەمەبەستی دووبارە پێدانی بەڵگەنامەی وونبوانی ئەو ڕووداوانە کە لایەنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گشتی دەریاوانی سامۆس ڕایگەیاند تەنها ئەو چوار تەرمە دۆزراونەتەوە کە لە ڕوداوەکانی ٢٧/١/٢٠١٦ و ٩/٤/٢٠١٦ کە بە سەفارەتی عێراقی فیدراسیۆنی پەنابەرانیان ڕاگەیاندووە.
هەروەها لەم دانیشتنەدا بە نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانیان ڕاگەیان کە بە هەماهەنگی سەفارەتی عێراقی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بیسەروشوێنانی یۆنان قسە بکەن سەبارەت بە دیاری کردنی چارەنوسی وونبوان.
لەدرێژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕۆژی ٣١/٧/٢٠١٨ هەریەک لە نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران شێخ حسێن حمەساڵع و قائد اعمالی سفارەتی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ لە یۆنان لەگەل بەڕێز هەندرین کۆبوونەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنی سەرجەم وونبوانی عێراقی کە لە فیدراسیۆنی پەنابەران تۆمارکراون لایخۆیەوە قائد اعمالی سفارەتی عێراق بەڵێنی هاوکاری تەواوی نیشاند و بەڵگەنامەو زانیاری سەرجەم وونبوان بە پشکنینە پزیشکیەکانیشەوە کۆپیەکی لێوەرگیرا دووبارە بەهاوکاری حکومەتی یۆنانی هەوڵبدرێت بۆ دیاری کردنی چارەنوسی وونبوان.
لەگەڵمانبن بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چالاکیەکانمان…